AP ١٤٠٣ خەرمانان ٧ ١٨:٠٨

ئەندامی یەکێتی نیشتمانی:

یەکێتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستی پارتی دەردێنێت

یەکێتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستی پارتی دەردێنێت

ئەندامی یەکێتی نیشتمانی لە کەمکردنەوەی کەلێنی نێوان ئەو حیزبە و پارتی دیموکراتی کوردستان هەواڵی دا و وتی: یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کورسیی زیاتر مسۆگەر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد هەرکی لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی "المعلومە" ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەدا لە چاو خولەکانی پێشوو کە ٢٢ کورسیی لە پەرلەمانی کوردستاندا بووە، کورسییەکی زیاتر بەدەست دێنێت

وتیشی: ئەم پێشبینییە بە پشتبەستن بە چەند هۆکاری واقیعگەرانە و لەوان سیستەمی نوێی هەڵبژاردن و هەروەها چاودێریی ڕاستوخۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق بە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کراوە.

ئەندامی یەکێتی نیشتمانی ڕاشیگەیاند: ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنە پارێزگاییەکانی نەینوا، کەرکووک و دیالە نیشانی دا کە یەکێتی کەلێنی گەورەی نێوان خۆی پارتی لە ڕێگەی مسۆگەرکردنی کورسیی زیاتر لە پەرلەمانی داهاتووی کوردستان، کەم دەکاتەوە.

News ID 51429

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha